ئەمڕۆ پێنجەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە بەڕێوە دەچێت
![ئەمڕۆ پێنجەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە بەڕێوە دەچێت ئەمڕۆ پێنجەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە بەڕێوە دەچێت](/img/NewsGallery/2025/2/8/441516/FeaturedImage/217c1f56-00a3-4825-9e2d-d7b6bfe80182.webp)
٥ـەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و حەماس ٣ کەسی ئازاد دەکات و لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەر ١٨٣ کەسی ئازاد دەکات.
پێنجەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت.
حەماس ٣ ئەسیری داگیرکەری پیاو بە ناوەکانی ئێلی شارابی، ئۆر لێڤی و ئۆهاد بن ئامی ئازاد دەکات. یەکێک لە ئەسیرەکان بە ناوی ئۆهاد بن ئامی هاوڵاتی رژێمی داگیرکەر و ئەلمانیایە.
لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٨٣ فەلەستینی ئازاد دەکات کە ١٨یان سزای زیندانیبوونی هەتا هەتای، ٥٤یان سزای قورسیان بە سەر سەپێندراوە و ١١١یان دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە لایەن رژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون.
تاوەکو ئێستا حەماس ١٣ ئەسیری داگیرکەر و ٥ ئەسیری تایلەندی ئازاد کردووە و لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەر ٥٨٣ فەلەستینی ئازاد کردووە.
قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت و لەو قۆناغەدا ٣٣ ئەسیری داگیرکەر ئازاد دەکرێن. لە بەرامبەر هەر مەدەنیێک ٣٠ فەلەستینی و لە بەرامبەر هەر ئەسیری سەربازی ئافرەت ٥٠ فەلەستینی ئازاد دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەمریکا، فرۆشتنی مووشەک، بۆمب و تەقەمەنی بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنی داگیرکەر پەسەند کرد.
ئەمڕۆ ٥مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەڕێوە دەچێت.